کۆبوونەوەی ئێران و وڵاتانی کەنداو دواخرا

مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی عومان ئاشکرایکرد کۆبوونەوەی ئێران و وڵاتانی کەنداو سەبارەت بە دیاریکردنی رێڕەوێکی ئارام لە گەرووی هورمز بۆ تێپەڕبوونی کەشتییەکان کە بڕیار بوو ئەمڕۆ لە سەڵاڵە بەڕێوەبچێت، بە ئامانجی بەدیهێنانی سازان دواخراوە.

بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان رایگەیاند “مەسقەت پابەندە بە پەرەپێدانی ئەو گفتوگۆیانەی کە پشتیوانی لە سەقامگیری و هاوکاریی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا دەکەن”.

لای خۆیەوە محەمەد عەلی بەک، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری کەنداو لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند “بڕیاری دواخستنی کۆبوونەوەکە لەسەر داوای هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە و بە رێککەوتنی هاوبەشی نێوان عومان و ئێران بووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد”تاران و مەسقەت هەماهەنگی دەکەن بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ کۆبوونەوەی وڵاتانی کەنداو بۆ بەدیهێنانی ئامانجێکی هاوبەش لە کەنداو و گەرووی هورمز”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان