مهودا میدیا-
ئەندامێكى کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ئاشكرایكرد، کۆبوونەوەی بەردەوام لە نێوان سەرکردەکانیان و بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا لە شوێنی دیاریکراو بەڕێوەدەچێت و کەناڵێکی پەیوەندیش بۆ ئاڵوگۆڕی پەیامەکان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمڕاڵی هەیە.
مستەفا قەرەسوو، یهكێك له سەرکردە دیارهكانى پهكهكهو ئەندامی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایگەیاند “سەرکردەکانمان لە چیای قەندیل و بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا بە شێوەیەکی خولیی کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر نیگەرانییە هاوبەشەکانیان”.
باسى لهوهشكرد “بەبێ ئەو پەیوەندی و کۆبوونەوانە، پرۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتی کە لەسەر بنەمای هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و چەکدانانی بنیات نراوە، پێشناکەوێت و سەرکەوتوو نابێت”.
قەرەسوو رەخنەی لە یاسای چوارچێوه گرت کە تەنها تەرکیزی خستووەتە سەر چەکدانان و پێی وایە ئەو یاسایە کێشەی کورد بەتەواوی چارەسەر ناکات، بەڵام وەک دەستپێکێکی باش”وەسفی دهكات.
ئهوهشى خستهڕوو “هاوپەیمانیی دەسەڵاتداری تورکیا وەڵامدانەوەی پێویستی بۆ هەنگاوەکانیان نەبووە و پرۆسەکە دواکەوتنی پێوە دیارە، ئۆجەلان دەبێتە ئەندام لە لیژنەی چەکدانان و هەماهەنگیی ستراتیژی” رۆڵی کاراتری دەبێت”.
وتیشى “پێویسته رێگە بە گەڕانەوەی سەرکردەکانی پەکەکە، سیاسەتمەدارانی کورد لە ئەوروپا و دانیشتوانی کەمپی مەخموور بدرێت بۆ تورکیا”.
ع