سەرۆکی یەکێتی و سەرۆک کۆماری ئێران کۆبوونەوە

مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ تاران لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود پزیشکیان پەیوەندییە مێژوویی و کولتوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان، عیراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران و دوایین پێشهاتە سیاسیی و ئەمنییەکانی ناوچەکەتان تاوتوێ کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی لە بەهێزکردنی بنەماکانی دۆستایەتیی نێوان هەردوولا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و دراوسێیەتیی باش کردەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند “پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە لە بەرژەوەندیی هەموواندایە و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، چونکە نائارامی زیان بە ئاسایش و ژیانی هاوڵاتییان دەگەیەنێت”.

لای خۆیەوە، مەسعود پزیشکیان سوپاسی رۆڵی ئەرێنی و کارای بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد لە هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکاندا رایگەیاند “لەگەڵ ئێوەدا هاوسنوورین و لامان گرنگە پەیوەندییەکانمان لەسەر بنەمای دراوسێیەتیی باش و رێزگرتنی هاوبەش پەرەی پێبدرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان