پەروین بوڵدان: ڤێلا بۆ ئۆجەلان دروست نەکراوە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی شاندی ئیمراڵی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەمپارتی) ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە دروستکردنی ڤێلایەکی تایبەت بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دەکەن لە دوورگەی ئیمراڵی.

پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی رایگەیاند ” خانوویەکی تایبەت لە باخچەی گرتووخانەی ئیمراڵی تاوەکو عەبدوڵڵا ئۆجەلان، بەشێوەیەکی ئاسان و رێکوپێک پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە بەڕێوەببات و سەرپەرشتیی پرۆسەکە بکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو شوێنە ڤێلا نییە، بەڵکو لە چوارچێوەی پرۆسەی چەکدانان و بەسیاسیکردنی هەنگاوەکان دروستکراوە، بۆ ئەمەش پێویستە بەردەوام پەیوەندی لەگەڵ ئۆجەلاندا هەبێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “عەبدوڵڵا ئۆجەلان تا ئێستا نەچووەتە نێو بیناکەوە، چونکە هێشتا پێویستی بە تیمێکی کارکردن هەیە بۆ ئەوەی دەستبەکاربێت، تاوەکو راستەخۆ سەرپەرشتی پرۆسەکە بکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان