مهودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، هیوادارە شەڕ لەگەڵ ئێران نزیک بێتەوە لە کۆتایی، بهپێى میدیاكانى ئهمهریكا، بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو ترەمپ لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ سەرکردەکانی کەنداو کۆببێتەوە و تاوتوێی ململانێکان بکات.
ماڵپەری ئەکسیۆسى ئهمهریكا بڵاویكردهوه، چاوپێکەوتنی ترهمپ لە هەفتەی داهاتوو لە نیویۆرکى ئهمهریكا لەگەڵ سەرکردەکانی کەنداو، تیشک دەخاتە سەر پلانەکانی ئەمهریکا بۆ ستراتیژی دوای جەنگ.
ماڵپەڕەکە باسى لهوهشكردوه، ترەمپ لەگەڵ سەرکردەکان یان وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو کۆدەبێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ پێشتر رۆژىى چوارشەممە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندبوو “باشە، هیوادارین لە رێگادا بین بۆ کۆتایی هاتنی شەڕەکە”.
ئهوهشى خستهڕوو “ئەوان دەیانەوێت رێککەوتنێک بکەن، دەبینین چۆن دەڕوات، له سهركردهكانى ئێرانمان بیستووه كه رێككهوتنیان دهوێت”.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و گاز بەهۆی شەڕی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بووەتە پرسێکی سەرەکی بۆ پارتی کۆماری ترهمپ بەر لە هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خولی مانگی نۆڤەمبەر.
ع