مه‌ودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، به به‌شداریی به‌رپرسه باڵاكان عیراق و هه‌رێم، لوتكه‌ى ئابوورى له شارى سلێمانى ده‌به‌سترێت و بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
له لوتکەی سلێمانی هەر یەک لە نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، وتاریان دەبێت.
لە چوارچێوەی لوتکەکەدا 7 پانێڵی سەرەکی و پێشانگەیەکی تایبەت بەڕێوەدەچێت، هاوکات شاندی بەغدا هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی ریشەیی ناکۆکییە ئابووری و داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەخاتەڕوو.
ع