مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به‌پێى خشته‌ى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم، چه‌ندین وه‌زاره‌ت مووچه‌ى مانگى هه‌شت وه‌رده‌گرن، به‌ڵام به‌هۆى كێشه‌ى ئه‌ى تى ئێمه‌كان، فه‌رمانبه‌ران ناتوانن مووچه وه‌ربگرن.
چه‌ندین فه‌رمانبه‌ر په‌یوه‌ندییان به مه‌ودا میدیاوه كردوه و باس له بوونى كێشه له ئامێره‌كانى راكێشانى پاره بۆ هه‌ردوو بانكى ئاڕتى بانك و ئه‌هلى عیراقى ده‌كه‌ن.
ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه باسیان له‌وه‌كردوه، سه‌ره‌ڕاى قه‌ره‌باڵغى به‌رده‌م ئامێره‌كان، هاوكات چه‌ندین ئامێرى ئه‌و دوو بانكه پاره‌یان تیا نه‌ماوه، یان كێشه‌یان هه‌یه و ئیش ناكه‌ن.
هه‌موو مانگێك له كاتى وه‌رگرتنى مووچه، به‌هۆى كێشه له ئامێره‌كانى راكێشانى پاره، فه‌رمانبه‌ر چه‌ندین ئامێر ده‌كات تا مووچه وه‌ربگرێت، هه‌ندێك له فه‌رمانبه‌رانیش به ناچارى بڕێك پاره ده‌ده‌ن و له نووسینگه‌كانى دراو وه‌ریده‌گرن.
ع