ترەمپ لەگەڵ سەرکردەکانی کەنداو کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا-

پێگەیەکی ئەمەریکی ئاشکرایکرد چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکی ئەمەریکا رۆژی سێشەممەی داهاتوو لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک لەگەڵ سەرۆکی وڵاتانی کەنداو کۆببێتەوە.

پێگەی ئەکسیۆس بڵاویکردەوە “دۆناڵد ترەمپ و تیمەکەی کار لەسەر پلانێک دەکەن بۆ قۆناغی دوای جەنگ و دانووستانەکان کە پێداچوونەوە بە پلانی دوای هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خولی سەرۆکایەتیی دەگرێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دۆناڵد ترەمپ، پلانی ستراتیژیی ئەمەریکا بۆ دوای راگرتنی جەنگی ئێران لەگەڵ سەرکردەکانیی وڵاتانی عەرەبیی بە تایبەت سەرکردەکانی کەنداو تاوتوێ دەکات”.

ئەوەشی خستەڕوو “بڕیارە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە پەراوێزی کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەگەڵ دۆناڵ ترەمپ کۆببێتەوە، بەڵام هێشتا کاتەکەی دیاری نەکراوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان