مەودا میدیا-
راوێژكاری باڵای سه‌رۆكایه‌تی توركیا ئاشکاریکرد ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌نیازه له رێگه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه بۆ خولێكی نوێی سه‌رۆكایه‌تی خۆی كاندید بكاته‌وه.
مه‌همه‌ت ئوچوم، راوێژكاری باڵای سه‌رۆكایه‌تی توركیا رایگه‌یاند “ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بدات له مانگی نیسانی 2028، به‌پێی ده‌ستوور، ماف به ئه‌ردۆغان ده‌درێت بۆ خولێكی تر خۆی كاندیدبكاته‌وه”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رۆژی (16ی نیسانی 2028) له بری واده‌ی ئاسایی كه مانگی (ئایاری هه‌مان ساڵه) بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کاندید کراوە کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی ریفراندۆمه ده‌ستوورییه‌كه‌ی ساڵی 2017 كه تێیدا سیسته‌می حكومڕانی له په‌رله‌مانییه‌وه گۆڕا بۆ سه‌رۆكایه‌تی له توركیا”.
ب ح