مه‌ودا میدیا-
لی جای میۆنگ، سەرۆکی کۆریای باشوور، لە لێدوانێکدا رایگه‌یاند “وڵاتەکەی بە هیچ شێوەیەک سەرباز یان کەرەستەی سەربازیی ره‌وانەی ناوچەی گرژییەکان ناکات و بە تەواوی پابەندی بنەمای بێلایەنی دەبێت لە جەنگی بەردەوامی دژی ئێران‌دا”.
باسى له‌وه‌شكرد “كارەکانمان تەنیا لە سنوری پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکان و دابینکردنی ئاسایشی گواستنەوەی نەوتی خۆیاندا دەمێنێتەوە”.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدا له دوو هه‌فته‌ى رابردوو دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانى سیئۆلى پایته‌ختى كرد و داواى كرد كۆریاى باشوور به‌شداریی شه‌ڕى ئێران بكات.
هاوكات نزیکەی 28,500 سەربازی ئەمه‌ریکی لە خاکی کۆریای باشووردا هه‌یه، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانى ئه‌مه‌ریكا لێده‌كه‌وێته وه‌ك هاوپه‌یمانى ئه‌و وڵاته.
ع