مەودامیدیا-
شەوی رابردوو سعودیە لە رێگەی كورتەنامەی مۆبایلەوە هاوڵاتییانی بەشێك لە شارەكانی لە هێرشی چڕی ئاسمانی بۆ سەر وڵاتەكەیان ئاگادار كردەوە.
ئەم هۆشدارییانە یەكەم هۆشداری بەپەلە بوو بۆ پایتەخت لە دوای ئەوەی حوسییەكان لە یەمەنەوە هێرشەكانیان بۆ سەر سعودیە چڕكردەوە و دەنگی دوو تەقینەوە لە ناوچەی حەیل عولیای ریاز بیسترا.
پەیامی هۆشداری یەكەمی سعودیە كاتژمێر 03:00ـی نیوەشەو بە دانیشتوانی پایتەختی سعودیە گەیشت كە تێیدا هاتووە “ناوچەكە رووبەڕووی هەڕەشەیەكی ئاسمانی دوژمنكارانە بووەتەوە” و داوای لە دانیشتووانی وڵاتەكەی كردووە لە ژوورەوە بمێننەوە.
بەرگری شارستانی سعودیە دوای نزیكەی نیو كاتژمێر لە هۆشداری یەكەم، ئاستی هۆشدارییەكەی بەرزكردەوە، بەبێ ئەوەی سەرچاوەی هەڕەشەكە دیاری بكات.
نزیكەی دوو كاتژمێر دواتریش هۆشداری سێیەم بە دانیشتووان دراو بۆ جاری دووەم نامەی مۆبایلیان پێگەیشت كە هۆشداری دەدەن لەوەی “ناوچەكە رووبەڕووی هێرشێكی ئاسمانی دوژمنكارانە دەبێتەوە” و داوای لێكردوون ئارام بمێننەوە.
ئ پ