رۆژی دووشەممە مووچەکانیان دابەش دەکریت

مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب (8)ی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “رۆژی دوو شەممە ( 21 ی ئەیلول ) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی هەردوو وەزارەتەکە دەکەن و تاوەکو رۆژی پێنجشەممە ( 24 ی ئەیلول ) سەرجەمیان مووچەکانیان وەردەگرن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” لەهەمان کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لەدوای ( 2024/7/1 ) بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت”

ئەمە لە کاتێکدایە، ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە 37 هەزار و 933 مامۆستایە و ژمارەی مامۆستایانی خوێندنی باڵا چوار هەزار و 100 مامۆستایە، کە کۆی گشتیی ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی هەر دوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا 42 هەزار و 33 مامۆستایە و مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ دابین دەکرێت.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان