مەودا میدیا-
پڕۆژەی رووناکی ئاشکرایکرد قەرزی کارەبای پێش رووناکی دەخرێتە سەر پسووڵەی مانگانە کە پابەندییەکی تاوەکو 24 مانگ دەبێت بەبێ هیچ داشکاندنێک. یەکەم قیست دەخرێتەسەر پسووڵەی مانگی ئەیلول (9) کە چاوەڕوانکراوە لە مانگی تشرینی یەکەم (10) دەربچێت.
پڕۆژەی رووناکی رایگەیاند “قیستی مانگانە هەلێک دەدات بۆ هەموو ئەو هاوبەشانەی کە بەشداریان لە داشکاندنە ناوازەکەی تاوەکو 50% نەکردوو بۆ ئەوەی قەرزی کۆنی پێش ڕووناکی لە ماوەیەکی درێژخایەن بەقیست بدەنەوە، ئەم قیستانە دەبێت پێکەوە لەگەڵ پسووڵەی مانگانەی رووناکی لە ماوەی 50 رۆژی ماوەی پارەدانی پسووڵە بدرێنەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەم قیستە درێژخایەنانە بەشێوەیەک دارێژڕاون بۆ ئەوەی کارئاسانی بکەن بۆ هەموو ئەو هاوبەشانی قەرزی کۆنی پێش رووناکییان لەسەر ماوە، بەدیاریکراوی بۆ هاوبەشانی ماڵان وەک چۆن لە خشتەی خوارەوە ئاماژەی پێدراوە”.
ماوەی پلانەکانی قیست بەپێی پۆلی هاوبەش:
پۆلی هاوبەش: ماڵان و کشتوکاڵ
ماوەی بە مانگ: تاوەکو 24 مانگ
کەمترین بڕێ قیستی مانگانە بە دینار: 20 هەزار دینار
پۆلی هاوبەش: بازرگانی بچووک
ماوەی بە مانگ: تاوەکو 12 مانگ
کەمترین بڕێ قیستی مانگانە بە دینار: 20 هەزار دینار
پۆلی هاوبەش: بازرگانی گەورە و پیشەسازی گەورە
ماوەی بە مانگ: تاوەکو 6 مانگ
کەمترین بڕێ قیستی مانگانە بە دینار: 200 هەزار دینار
ب ح