مەودا میدیا-
وەزیری پێشمەرگەی کوردستان ئاشکرایکرد پرۆسەی یەکگرتنەوەی تەواوەتی هێزەکانی پێشمەرگە بە سەرکەوتوویی کۆتاییهاتووە و سوپایەکی نیشتمانی دادەمەزرێنن.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند “یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەستکەوتێکی گرنگە و پێشمەرگە دەبێتە سوپایەکی نیشتمانیی بۆ کوردستان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، بەربەستی گەورەیان تێپەڕاندووە و کاک مەسعود و کاک بافڵ هاوکار و پاڵپشتی پرۆسەکە بوون و هاوپەیمانان بەردەوام لەسەر هێڵ بوون”.
ئەوەشی خستەڕوو “داوا لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دەکەن کە هاوکاریی و پشتیوانییەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگەی یەکگرتووی کوردستان بەردەوام بێت”.
ب ح