هەوڵدەدرێت مووچەی ئەم مانگە زووتر خەرج بکرێت

مەودا میدیا-

بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد هیوایەک هەیە بۆ ئەوەی ئەم مانگە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان زووتر خەرج بکرێت.

سروە محەمەد، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “ناردنی مووچەی مانگی ئەیلول (9)ی هەرێمی کوردستان، راستەوخۆ پەیوەندیی بە تەواوبوونی پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی فیدڕاڵەوە هەیە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستە حکومەتی هەرێم بەخێرایی لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق بکات، بۆ ئەوەی رێکارەکان لە بەغدا دوانەکەوێت و ناردنی پارەکە خێرا بکرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “دۆخی دارایی عیراق لە ماوەی رابردوودا باشتر بووە و بڕی هەناردەی نەوت رووی لە زیادبوون کردووە، هیواخوازن ئەم گۆڕانکارییە رەنگدانەوەی هەبێت و کاریگەریی باشی لەسەر خێرایی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەبێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان