مه‌ودا میدیا-
به‌مه‌به‌ستى دانانى جى پى ئێس له ناو پاس و تاكسى ئه‌و خوێندكارانه‌ى هاتوچۆ ده‌كه‌ن، پاره له كه‌سوكارى قوتابى وه‌رده‌گیرێت.
جەمیل کەمال، بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی ڕایگەیاند “بڕیاردراوە سیستمی جی پی ئێس (GPS) لە پاسی خوێندنگەکاندا دابندرێت بۆ سه‌لامه‌تى خوێندكاران و دڵنیایی كه‌سوكاره‌كانیان”.
وتیشى “له به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌دا مانگانە 5 هەزار دینار لە دایک و باوکان وەردهگیرێت، بە ئامانجی پاراستنی سەلامەتیی منداڵان و دروستکردنی ئاسوودەیی بۆ خێزانەکان تا لە رێگەی سیستمەکەوە ئاگاداری شوێن و کاتی گەڕانەوەی منداڵەکانیان بن”.
ئارمان ئازاد، شۆفێرى پاس به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “تا ئێستا ئه‌و رێنماییه‌مان بۆ نه‌هاتووه بۆ وه‌رگرتنى پاره له كه‌سوكارى خوێندكار له به‌رانبه‌ر دانانى سیستمى جى پى ئیس، چونكه سه‌ره‌تاى خوێندنه، هێشتا جى پى ئێسیش دانه‌نراوه”.
ع