مه‌ودا میدیا-
نرخى گۆشتى مریشكى زیندوو له كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان زیاتر هه‌رزانبووه و هۆكاره‌كه‌شى بۆ زۆرى مریشك له كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌رزان ئه‌حمه‌د، مریشكفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى گۆشتى مریشك له كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان بۆ 2000 دینار دابه‌زیوه، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه مریشكێكى زۆر له كێڵگه‌كان هه‌یه و رۆژانه مریشكێكى زۆر ده‌خرێته بازاڕه‌وه”.
باسى له‌وه‌شكرد “نزیكه‌ى سێ هه‌فته‌یه نرخى مریشك له بازاڕه‌كاندا هه‌رزانه، هۆكاره‌كه‌ش خاوه‌ن كێڵگه‌كان خۆیانن كه پێكه‌وه مریشك داغڵى ناو كێڵگه‌كان ده‌كه‌ن”.
پێشتر خاوه‌ن كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان ئه‌وه‌یان راگه‌یاند، یه‌ك كیلۆ مریشك 2400 دینار له‌سه‌ریان ده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر به‌و نرخه كه‌متر بیفرۆشن زیانده‌كه‌ن.
ع