كورتوڵموش: چارەنووسی گەلانی ناوچەک بەیەکەوە بەستراوەتەوە

مەودا میدیا-

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا له‌ چاوپێكه‌وتنێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد یەکەم هەنگاوی گرنگ کە لە ناوچەکە بگیرێتەبەر، کۆتایهێنانە بە مامەڵەکردن لەگەڵ گرووپە چەکدارە نادەوڵەتییەکان وەک ئەکتەری سیاسی شەرعی، چونکە پێویستە سەروەریی و یەکپارچەیی خاک و یەکسانی هاوڵاتییانی عیراق، ئێران، سوریا و لوبنان بە بنەمای هاوبەش هەژمار بکرێت.

نوعمان كورتوڵموش، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا رایگەیاند “هەنگاوی دووەم هاوکاری هەمیشەیی هەرێمایەتییە لە بوارەکانی ئاسایشی سنوور، هاوبەشیی هەواڵگری و بڕینی دارایی نایاسایی تۆڕەکان، هەنگاوی سێیەمیش بەهێزکردنی زەمینەی ئاشتەواییە، کە بەشداریی سیاسی قوڵتر دەکاتەوەو گەرەنتی پەیوەندییە ناوخۆییەکان دەکات لە چوارچێوەی نەزمی دەستووریدا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “چارەنووسی هاوبەشی گەلانی ناوچەکە زۆر بنەڕەتی ترە لە سیناریۆی ململانێ، کە لە دەرەوەی ناوچەکە داڕێژراون، سەلامەتی و خۆشگوزەرانی و داهاتووی تورک، کورد، عەرەب، فارس و هەموو پێکهاتە ئایینییەکان بەیەکەوە بەستراونەتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “پێشنیازی ئەنکەرە بۆ سوریا و عیراق ناكرێت كۆپی ده‌قاوده‌قی ئه‌و كاره‌ بێت كه‌ ئێستا له‌ توركیا ده‌كرێت، ئه‌مه‌ به‌هۆی جیاوازی بارودۆخی مێژووی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌، ئه‌وه‌ی ده‌كرێت بگوازرێته‌وه‌ بۆ ئه‌و دوو وڵاته‌ میتۆده‌كه‌یه‌”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان