كەشوهەوا سارد دەبێت و باران دەبارێت

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایانی كەشناسی، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە پلەی گەرما نزیكەی حەوت پلە دادەبەزێت و مانگی داهاتووش یەكەم بارانی گشتگیر لە هەرێمی كوردستان دەبارێت.

د.لوقمان موفتی، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاندووە “لە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیەوە كاریگەریی بارستە هەوایەكی سارد دەگاتە هەرێمی كوردستان و بەهۆیەوە پلەی گەرما لە ناوچەكانی هەرێم بە نزیكەیی حەوت پلەی سیلیزی دادەبەزێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە “پێشبینی دەكەن لە سەرەتای مانگی 10ـوە یەكەم بارانی گشتگیر لە هەرێمی كوردستان ببارێت كە هەرچەندە رێژەكەی زۆر نابێت، بەڵام نیشانەیەكە بۆ ئەوەی پایزی ئەمساڵ پاییزێكی باراناوی دەبێت”.

هاوكات بەپێی راگەیەنراوێكی بەرێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێمی كوردستان سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ كەمێك بەرز دەبێتەوە، بەمشێوەیە:

هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
دهۆك: 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 39 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
ئاكرێ: 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 28 پلەی سیلیزی
سۆران: 36 پلەی سیلیزی
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان