مەودا میدیا-
ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران سەبارەت بە سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر فڕۆکەوانی مەدەنیی وڵاتەکەی و دەنگۆی بەکارهێنانی بژاردەی سەربازیی دژبە سزاکان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایگەیاند “دەنگۆی بەکارهێنانی بژاردەی سەربازیی لەبارەی کۆتبەندەکانی سەر فڕۆکەوانی مەدەنیی لەلایەن ئێرانەوە دژی ئەمەریکا و ئەو وڵاتانەی پابەندی بڕیارەکە دەبن دوورە لە راستییەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دانووستانەکانیان لەگەڵ وڵاتانی نێوەندگیر بە مەبەستی هەڵگرتنی کۆتوبەندە ئاسمانییەکان بەردەوامە و چەندین بژاردە و رێکاری مەدەنی لەبەردەستدان بۆ مامەڵەکردنی هاوشێوە، کە لە کاتی پێویستدا بەرانبەر بە هەندێک فڕۆکەخانە دەگیرێنەبەر”.
ب ح