جەعفەر شێخ مستەفا: نابێت هیچ هێزێک لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە هەبێت

مەودا میدیا-

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد گفتوگۆ لەنێوان یەکێتیی و نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتیی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەت و کاراکردنەوەی پەرلەمان بەردەوامە.

جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “کاتی خۆی خەڵک لەپێناو حکومەت و پەرلەمانێکی کارا چووتەسەر سندوقەکانی دەنگ و چاوەڕێی یاسا و خزمەتگوزارییەکان دەکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ناکرێت هیچ هەرهێزێک لە دەرەوەی یاسا و رێنماییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بمێنێتەوە، بە پێچەوانەشەوە هەر هێزێک هەبێت بەدەر لە وەزارەتی پێشمەرگە میلیشیایە و نابێت قبوڵ بکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان