ئێران و ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕێكى گفتوگۆى ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئه‌مڕۆ یەکشەممە رایگەیاند “چاوەڕوانی گفتوگۆی زیاترین لەگەڵ ئێران لەم هەفتەیەدا، ئەوەش دوای رۆژێک لە رەتکردنەوەی پێشنیازی ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ، به‌ڵام بەردەوام بیر لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی دژی ئێران دەکه‌مه‌وه‌”.

ئاژانسى ئەکسیۆسى ئه‌مه‌ریكى له‌ زارى تره‌مپه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ “تاران دەیەوێت رێککەوتنێکی جیاواز لەو رێککەوتنەی واشنتۆن بەدوایدا دەگەڕێت بكات، ئەوان دەیانەوێت رێککەوتنێک بکەن، بەڵام ئەوە ئەو رێککەوتنە نییە کە من دەمەوێت”.

ئه‌كسیۆس لە زاری دوو سەرچاوە نووسیویەتی کە پێشبینیی دەکەن خولێکی نوێی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان واشنتۆن و تاران هەر لە رۆژی دووشەممە دەستپێبکات و ناکۆکی لەسەر مەرجەکانی رێککەوتنەکە و رێکوپێکی جێبەجێکردنی بەردەوامە.

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، ئێران دەیەوێت گفتوگۆکان لەسەر کردنەوەی گەرووی هورمز و هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی ئەمه‌ریکا بێت، لە کاتێکدا ئیدارەی ترەمپ داوای ئیمتیازاتەکانی پەیوەست بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکات.

تاران پێشنیازی کردبووی گەرووی هورمز و دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان لە ماوەی هەفتەیەکدا لە بەرانبەر هەڵگرتنی گەمارۆی سەر بەندەرەکانی و لابردنی سزاکانی سەر فرۆشتنی نەوت و گەڕاندنەوەی ئاگربەست لە سەرانسەری ناوچەکەدا، بەڵام ترەمپ رۆژی شەممە ئەو پێشنیارەی رەتکردەوە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان