ناتانیاهۆ لەسەر کورد سکاڵا دژی ئەردۆغان تۆمار دەکات

مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، فەرمانی بە تیمی نێوان وەزارەتەکان و بەڕێوەبەری بەشی یاسای نێودەوڵەتیی کردووە تا دەست بە ئامادەکردنی دۆسیەیەکی یاسایی بکەن لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی (ICC) دژبە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا.

کەناڵی i24NEWS (ئیسرائیل 24) رایگەیاند ” ئەم سکاڵا یاساییە لەسەر بنەمای تۆمەتەکانی پەیوەندیدار بە رەفتار و مامەڵەی ئەردۆغان لەگەڵ کوردەکان و هەروەها هاوکارییە داراییەکانی بۆ بزووتنەوەی حەماس ئامادە دەکرێت”.

ئەم بڕیارەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دوای ئەوە هات کە ئەردۆغان بەمەبەستی دەرکردنی بڕیاری سوور بۆ دەستگیرکردنی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رووی لە رێکخراوی ئینتەرپۆل کردووە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان