ئەنجومەنی وەزاریی پڕۆژەیاسای بودجەی پەسەند کرد

مەودا میدیا-

رۆژی رابردوو وەزارەتی دارایی عیراق پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی2027ی رەوانەی ئەنجومەنی وەزاریی ئابووریی کرد، دوای هەڵسنەگاندنی سەرجم بڕگەکانی پڕۆژە یاساکە، ئەمڕۆ بودجەکەی پەسەند کرد و لەمڕۆژانەدا رەوانەی پەرلەمانی عیراق دەکرێت.

عەبدولزەهرە هنداوی، بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند “حکومەت پابەندبووە بەو وادە دەستووری و یاساییانەی کە بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجە دیاریکرابوو”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” ئەم بودجەیە گرنگییەکی تایبەتی هەیە، چونکە لەڕووی پێکهاتەییەوە جیاوازە و لە بەشێکیدا پشتی بە سیستمی بەرنامە و ئەنجام بەستووە لەبری پشتبەستن بە نەریتی بڕگەکان لەگەڵ هەمەچەشنکردنی ئابووریی وڵات و کەمکردنەوەی هەنگاو بە هەنگاوی پشتبەستن بە داهاتە نەوتییەکان”.

ئەوەشی خستەڕوو “بودجەی بەرنامە و ئەنجام، ئامانجی باشترکردنی داتای خەرجییەکانە، دیاریکردنی پێوەرەکانی ئەنجامێکی دروستە و بەستنەوەی بودجەی ساڵانەیە بە ئامانجەکانی پلانەکانی گەشەپێدانەوە، ئەم گۆڕانکارییە میتۆدییە کۆڵەکەیەکی سەرەکییە لە چاکسازییکردنی بەڕێوەبردنی دارایی گشتیی”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان