تره‌مپ داواى كردوه‌ شى چه‌كى ئه‌مه‌ریكا بكڕێت

مه‌ودا میدیا-

دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئەمه‌ریکا لە چاوپێکەوتنێکدا کە رۆژى یەکشەممە لە کەناڵی فۆکس نیوز پەخشکراوه‌، پێشنیاری فرۆشتنی چەکی ئەمه‌ریکی بە هاوتا چینییەکەی شی جینپینگ کردووه‌.

باڵیۆز پێردو ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆک تره‌مپ پرسیاری لە سەرۆک شی جینپینگ کرد کە ئایا حەز دەکات چەکی ئەمه‌ریکی بکرێت.

فرۆشتنی چەکی ئەمریکی بە تایوانی خۆبەڕێوەبەر، خاڵێکی سەرەکی ناکۆکی نێوان واشنتۆن و پەکینە، بەپێی یاساکانی ئەمه‌ریکا، ئەمه‌ریکا پابەندە بە دابینکردنی چەکی پێویست بۆ بەرگریکردن لە تایوان.

پێردو لە چاوپێکەوتنەکەی کەناڵی فۆکس نیوزدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەم بابەتە لە سەردانەکەی سەرۆک شی جینپینگ بۆ ئەمه‌ریکا له‌ هەفتەی رابردوو جارێکی تر وروژێنرایەوە.

تره‌مپ ده‌ڵێت، ئێمە چەک بە وڵاتانی ترى جیهان دەفرۆشین، لە سه‌ردانه‌كه‌یدا پرسیاری لە سەرۆک شی کرد کە ئایا حەز دەکات هەندێکیان بکڕێت.

پێردو لە درێژەی قسەکانیدا وتی “گفتوگۆکان سەبارەت بە فرۆشتنی تر بەردەوامە و سەرۆک تره‌مپ و سەرۆک شی هەر جارێک کە کۆدەبنەوە باسی ئەم بابەتە دەکەن و جەختیشی لەوە کردەوە کە هەڵوێستی ئەمه‌ریکا وەک خۆی ماوەتەوە”.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز و وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسانی کۆشکی سپییەوە بڵاویانکردەوە، ئەمه‌ریکا بەنیازی فرۆشتنی چەک بە چین نییە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا لە بەیاننامەیەکدا بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز پشتڕاستی کردەوە کە “یاسای ئەمه‌ریکا فرۆشتنی چەک بە چین قەدەغە دەکات و هیچ ئۆفەر و پلانێک بۆ فرۆشتنی چەک بە چین نییە”.

چین لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا هۆشداریی دایە تایوانی کە داوای سەربەخۆیی به‌ە پشتبەستن بە ئەمه‌ریکا یان لە رێگەی رێگەی سەربازییەوە، رێگایەکی بنبەستە”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان