مه‌ودا میدیا-
فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانى عیراق رایگه‌یاند، كارى چاككردنه‌وه‌ى فڕۆكه ئێف 16ه‌كانى عیراق له لایه‌ن تیمى خۆمانه‌وه ده‌كرێت.
خالید تەمیمی، فەرماندەی هێزی ئاسمانی عیراق رایگه‌یاند “سەدا سەدی کاری چاککردنەوەی فڕۆکەکانی (F-16) لەلایەن تیمە عیراقییەکانەوە دەکرێت و پشت به تیمه بیانییه‌كان نابه‌ستین”.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه باسى له‌وه‌شكرد “لە سەرەتای ساڵی 2026ـەوە هێزەکانی هاوپەیمانان هیچ ئەرکێکیان لەناو عیراقدا جێبەجێ نەکردووە و پشتمان به خۆمان به‌ستووه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “لە قۆناغێکی پێشکەوتووی دانوستانداین بۆ کڕینی 14 فڕۆکەی جۆری رافال”.
بڕیاره كۆتایی ئه‌م مانگه هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان به سه‌ركردایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا له ناو خاكى عیراق و هه‌رێمى كوردستان بكشێنه‌وه.
ع