سێنتكۆم: پێشمه‌رگه‌ و سوپا ده‌توانن رووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه‌ ببنه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا “سێنتکۆم” کۆتاییهاتنی کشانەوەی هێزەکانی لە فڕۆکەخانەی هەولێر و کۆتایی ئەرکی هاوپەیمانانی لە عیراق راگەیاند

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ هاتووه‌ “كۆتاییمان به‌ ئه‌ركى هێزه‌كانمان له‌ عیراق هێنا، داعش ئیتر مەترسییەکی سیستماتیک نییە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی عیراق”.

باس له‌وه‌شكراوه‌ “هێزە عیراقییەکان و پێشمەرگە ئێستا دەتوانن بە تەنیا رووبەڕووی هەڕەشەکان ببنەوە و خۆیان به‌ ئه‌ركه‌كان هه‌ستن”.

ئه‌وه‌شى خراوه‌ته‌ڕوو “بەرپرسیاریه‌تیی ئەمنی رادەستی عراق دەکەین، بەڵام لە ناوچەکەدا لە ئامادەباشیدا دەمێنینەوە”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان