مەودا میدیا-
کۆمپانیای فۆکس لە سلێمانی ئاشکرایکرد لە سبەینێوە نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە پاڵاوگەکانیان بۆ هەر لیترێک بڕی 50 دینار دادەبەزێنن و کوالێتییەکەشی زۆر باشە.
کۆمپانیای فۆکس رایگەیاند “سبەینێ نرخی بەنزینی نۆرماڵ 50 دینار لە سلێمانی دادەبەزێنن و نرخی فرۆشتنی بەنزینی نۆرماڵ لە وێستگەکان بۆ هەر لیترێک بە (هەزار و 150 دینار) دەبێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کوالێتیی ئەو بەنزینەی سبەینێ بەسەر وێستگەکانی ناوشاری سلێمانیدا دابەشی دەکەن زۆر باشە و ئۆکتانی لەنێوان (93.5 بۆ 94.5) دەبێت”.
ب ح