مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد بارانبارین لەسنووری سلێمانی بەردەوام دەبێت.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچری لە زۆربەی ناوچەکان، بە تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سۆران بەردەوامی دەبێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان بە گشتیی نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنووریەکان ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ (1 بۆ 2 پلە) نزمتر دەبنەوە”.
لای خۆیەوە پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری کەشناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند “ئەمڕۆ و سبەینێ بەپێی کات و شوێن ئەگەری باران بارین هەیە لەگەڵ هەورە بروسکە و رێژەی بارانبارینیش بەپێی ناوچەکان جیاوازە و ناوبەناو خێرایی با چالاک دەبێت”.
ب ح