دژەتیرۆر دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی راگەیاند

مەودا میدیا-

دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە پاش بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاریی وردی هەواڵگری، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر توانییان تیرۆریستێکی داواکراو دەستگیر بکەن.

دژەتیرۆر رایگەیاند “تیرۆریستی دەستگیرکراو ئەندامی بەناو رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بووە و لە (فرقة 210)دا چالاکی کردووە، هەروەها باوکی لە ریزەکانی داعشدا لە (ویلایەتی باکووری بەغدا) فەرماندەی مەفرەزەی سەربازیی بووە، پاشان کراوەتە والی (فەللوجە)”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “باوکی لە قەزای ئەبو غرێب لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانییدا کوژراوە، هەروەها برایەکی لە ناوچەی نباعی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “تیرۆریستی دەستگیرکراو، دوای رووخانی داعش، رووی لە شاری سلێمانی کردووە و لەوێ نیشتەجێ بووە، لە هەمان کاتدا وەک ئەندامێکی چالاکی رێکخراوەکە لە سنووری سلێمانی بەردەوام بووە لە چالاکییەکانی تا ئەو کاتەی لەلایەن هێزەکانی دژەتیرۆرەوە دەستگیرکرا”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان