مەودا میدیا-
فەرماندەیەکی سوپای پاسداران ئاشکرایکرد بەهۆی بەهێزی پێگەکانی پاسدارن، هێزەکانی ئەمەریکا زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر لە سنوورە ئاوییەکانی ئێران لە گەرووی هورمز کشاونەتەوە.
عەلی فەدەوی، فەرماندە لە سوپای پاسداران رایگەیاند “هێزەکانی ئەمەریکا هەڵاتن و زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر لە سنوورەکانی ئێرانەوە دوورکەوتوونەتەوە، ئەوە بۆ ئەمەریکییەکان هەڵبژاردن نەبوو، بەڵکوو ئەنجامی بەهێزی و خۆڕاگریی ئێرانییەکان بوو”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بۆ یەکەمجار کەشتییە ئەمەریکییەکان لە ئاوەکانی کەنداو و گەروی هورمز و دەریای عومان و باکووری زەریای هیندیدا ئامادە نەبوون”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، کۆمپانیای کیپلەر بۆ بەدواداچوونی کەشتییەکان بڵاویکردەوە “ئاستی هەناردەکردنی نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە گەرووی هورمزەوە بۆ ئاستەکانی پێش دەستپێکردنی جەنگ گەڕاوەتەوە”.
ب ح