جەبار گۆران: بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لێدوانی پەرلەمانتارێکە

ماوەی دوو رۆژە بەهۆی لێدوانی ئەندامێکی پەرلەمانی عیراقەوە سەبارەت بە گۆڕانکاریی نرخی دۆلار لە بودجەدا شڵەژان و کاریگەریی خراپی لەسەر بازاڕەکانی دۆلار دروستکردووە.

جەبار گۆران، پسپۆڕی بواری دراو و ئەنجومەن و وتەبێژی بازاڕەکانی دراو لە سلێمانی رایگەیاند “دیاریکردنی نرخی دۆلار لە بودجەی 2027دا نەکراوەتە رەشنووس و نەچووتەبەردەم ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمان، لە کاتێکدا ئەم دەسەڵاتانە لای بانکی ناوەندییە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەهیچ شێوەیەک حکومەتی عیراق بڕیاری سەرپێی نادات، چونکە دەبێتە خۆکوژیی و رێژەی هەڵاوسان بەرزدەکاتەوە و ئاستی بژێوی هاوڵاتییان دادەبەزێنێت، بەهۆی پێناسەی گومرگی (سیستمی ئەسیکۆدا) باج لەسەر خەڵک زیادکراوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار جارێک لەچوارچێوەی قسە و باسدایە و نەکراوەتە رەشنووس، هەروەها بەپێی دەستوور (ماددەی 103) دەستکاریکردنی بەهای دۆلار لە دەستی بانکی ناوەندیی و دەزگای چاودێریدایە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان