مەودا میدیا-
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد سەبارەت بە سوودمەندبوونی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە قەرز و پێشینەکان، سەردانی (عەلی عەلوان) ، سەرۆکی ئەنجومەنی بەرێوەبردنی بانکی بازرگانیی عیراقی کردووە.
رێبوار ئەوڕەحمان، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “عەلی عەلوان جەختیکردووەتەوە کە لەئێستادا تەواوی قەرز و پێشینەی بازرگانیی و تایبەتیان راگرتووە، بەڵام لە سەرەتای ساڵی نوێوە دەستپێدەکەنەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێدانی قەرز و پێشینە (بازرگانیی و تایبەت) بەو فەرمانبەرانەی هەرێمی کوردستان دەدرێت کە مووچەکانیان لە بانکی بازرگانی عیراقە، وەرگرتنەوەی قەرز و پێشینەکانیش بە مانگانەی گونجاو لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرەکە هاوتاکراوە”.
ب ح