مهودا میدیا-
سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەی مەڵبەندی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا هۆشداریی دا لهوهى ئەگەر شەڕێکی نوێ دژى ئێران دەستپێبکات، ئاگرەکەی هەموو لایەک دەگرێتەوە.
عەلی عەبدوڵڵاهی، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەی بارەگای ناوەندیی خاتەم ئەلئەنبیا رایگهیاند “شەڕى سەپێندراوى ئەمهریکا و ئیسرائیل لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران شکستی هێنا و بە پێی دانپێدانانی شارەزایانی سەربەخۆ و ئازاد، سەرۆکی ئهمهریكاو سهرۆك وهزیرانى ئیسرائیل رووبهڕووى قهیرانى توندبوونهتهوه”.
وتیشی “بهپێی هەندێک هەواڵ و زانیاری، ئەوان جارێکی تر هەوڵی دەستپێکردنی شەڕی نوێ له دژی ئێران دهدهن، به بیانوى چهكى ئهتۆمى”
باسى لهوهشكرد “دەرئەنجامی دوو شەڕی رابردوو نەک هەر ئاسایشی بۆ قۆرخکار و دانیشتوانی نایاسایی خاکە داگیرکراوەکان نەهێناوە، بەڵکوو لاوازی و ناکارامەیی و گەندەڵی سەرکردەکانی لە جاران زیاتر دەرکەوتووە و نائەمنی زیاتری هێناوەتە ئاراوە، کە کاریگەرییەکانی ناشاردرێتەوە”.
ع