مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، دواى هه‌واڵى گرانكردنى نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر دینار له پرۆژه یاساى بودجه، نرخى دۆلار له بازاڕه‌كان زیاتر گرانبوو.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نووسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى دۆلار به‌رده‌وام به‌رزده‌بێته‌وه و ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 100 دۆلار بۆ 163 هه‌زار و 600 دینار به‌رزبووه‌وه”.
وتیشى “گرانكردنى نرخى دۆلار په‌یوه‌ندیی به به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار هه‌یه له لایه‌ن حكومه‌تى عیراق له پرۆژه‌ى یاساى بودجه”.
باسى له‌وه‌شكرد “نرخى دۆلار به 132 هه‌زار دیناربوو، له بازاڕ به 150 هه‌زار بوو، ئێستا نرخى فه‌رمیی بكرێته 150 هه‌زار، له بازاڕ ده‌چێته 170 هه‌زار دینار”.
ع