بڕیاردرا مامۆستایانى گرێبه‌ست بكرێنه‌ هه‌میشه‌یی

مه‌ودا میدیا-

وه‌زیرى دارایی عیراق بڕیاریدا به‌ هه‌میشه‌ییكردنى مامۆستایانى گرێبه‌ست له‌ هه‌رێمى كوردستان.

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگه‌یاند “فالح سارى، وەزیری دارایی عیراق بڕیاریدا بۆ بە هەمیشەییکردنی 63 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری گرێبەستی هەرێمی کوردستان”.

له‌ ماوه‌ى رابردوو مامۆستایانى گرێبه‌ست له‌ رێگه‌ى چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى كورد له‌ عیراق، داوایان له‌ وه‌زاره‌تى دارایی عیراق بۆ ئه‌وه‌ى مامۆستایانى گرێبه‌ست بكرێنه‌ هه‌میشه‌یی.

عه‌لى ره‌ئوف، نوێنه‌رى گشتیی مامۆستایانى گرێبه‌ست رایگه‌یاند “له‌ بودجه‌ى گشتیی ساڵى 2027ى عیراق، 63 هه‌زار مامۆستاى گرێبه‌ست ده‌كرێن به‌ هه‌میشه‌یی”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان