مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ره‌تیكرده‌وه سیسته‌مى به‌رگریی ئاسمانى بۆ هه‌رێمى كوردستان دابین كرابێت.
راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە
ئەمڕۆ ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦، لە چەند کەناڵێکی فەرمی و نافەرمی و پەیجی سۆشیال میدیا هەواڵێک بەناوی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە لەسەر گەیشتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوکراوەتەوە.
هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی پێشمەرگە لێدوانی لەم بارەیەوە نەداوە و ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و ڕەتیدەکەینەوە، هەروەها ڕایدەگەیێنین هیچ جۆرە سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانی نەگەیشتووەتە وەزارەتی پێشمەرگە.
وەزارەتی پێشمەرگە
٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦
ع