مهودا میدیا-
موحسین رهزایی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتی “دۆناڵد ترهمپى سهرۆكى ئهمهریكا پەنای بۆ قاچاخچێتی بردووە بە بەکرێگرتنی ژمارەیەک كهسى لات کە لە ئاوە کەنارییەکانی عومان کار دەکەن”.
وتیشى “ترهمپ رۆژانە بانگەشەی ئەوە دەکات کە گەرووی هورمز کراوەیە، بەڵام لە وەڵامدا من دەڵێم، ئێوە قاچاخچى دەکەن، بەڵام گەرووەکە لە ژێر کۆنترۆڵی ئێراندایە و ئێمە بەڕێوەی دەبەین”.
باسى لهوهشكرد “فەرماندەی ناوهندیی “سێنتکۆم” سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی قاچاخ دەکات و لە سوپای ئیماراتیش سوود وەردەگرێت”، بۆ گواستنەوەی نەوت بۆ تانکەری گەورەتر 5 یان 6 کەشتیی بچووک بەکاردەهێنن، بەڵام ئێمەش هەموو شەوێک 5 یان 6 کەشتییان دەکەینە ئامانج”.
ئهوهشى خستهڕوو “لە ماوەی 2 مانگی رابردوو ئەموریکییەکان لە رێگەی ٣ نێوهندگیرى جیاوازەوە هاتوونەتە لای ئێمە، ئەوانیش پاکستان و قەتەر و تەنانەت عیراقیش، داوایان لێکردووین کە پێشنیارەکانمان پێشکەشی ئەوان بکەین”.
ئاشكراشیكرد “ئەمهریکییەکان ئێستا وەڵامی ئێمەیان داوەتەوە، لە وەڵامەکەیاندا هەندێک لە مەرجەکانی ئێمەیان قبووڵ کردووە لە کاتێکدا هەندێکی تریش ناڕوونن”.
ع