مەودا میدیا-
وتەبێژی حکومەتی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا ئاشکرایکرد ئابووریی عیراق گەمارۆ دراوە و هیچ لایەنێک کارئاسانیی بۆ تێپەڕاندنی نەوتەکەی نەکردووە.
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگەیاند “داوایان لە ئێران کردووە بەهۆی خراپیی دۆخی داراییەوە رێگە بدات نەوتی عیراق لە گەرووی هورمزەوە بفرۆشرێت، بەڵام وەڵامیان نەدراوەتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “حکومەتی پێشوو بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سودانی، گەنجینەی دەوڵەتی رووبەڕووی زیانێکی زۆر بە بڕی (36 تریلیۆن دینار) کردەوە و هۆکارەکەشی دابەزاندنی بەهای دۆلار بوو لە 147 هەزارەوە بۆ 132 هەزار “.
ئەوەشی خستەڕوو “حکومەت کۆمەڵێک بڕیار بۆ پاڵپشتیکردنی پێداویستییەکان و هێنانەدی ئارامیی زیاتر لە بازاڕدا دەردەکات، بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و پێداویستییەکانیش بۆ چاوچنۆکیی بەشێک لە بازرگانان دەگەڕێتەوە”.
ب ح