مه‌ودا میدیا-
ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند “بازاڕ یاسای تایبەتی خۆی هەیە و ئەوەی ئەمڕۆ لە گه‌رووى هورمز دەیبینین، کردەوەی هێڵی هێرشبەری ئێران نییە، بەڵکو دەرئەنجامی هێرشی راستەوخۆی ئەمه‌ریکایە بۆ سەر خاکی وڵاتەکەمان”.
وتیشى “هەتا ئەمه‌ریکا پێداگریی لەسەر گەمارۆی سەربازیی و دەستدرێژیی بکات، ئاسایش ناگەڕێتەوە بۆ ئەم رێڕەوە ئاوییە ستراتیژییە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “بە دەستدرێژیەکانی ئەمه‌ریکا کێشەی نەک تەنها بۆ ناوچەکە، بەڵکو بۆ خۆی و هەموو جیهان کێشەی دروستکردووە، پێویستە ئەم واقیعە لە چاوی بیروڕای گشتیی جیهاندا زیندوو رابگیرێت”.
باسى له‌وه‌شكرد “ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و دۆناڵد تره‌مپ ده‌یڵێن بۆ كردنه‌وه‌ى گه‌رووى هورمز و رۆشتنى نه‌وت به گه‌رووه‌كه، ئه‌ى كه‌وایه بۆچى ئه‌مه‌ریكا نه‌وت و سووته‌مه‌نى له روسیا ده‌كڕێت”.
ع