مه‌ودا میدیا-
قائیمقامیه‌تى سلێمانى بڵاویكرده‌وه، بە ئامانجی رێکخستنەوەی بازاڕ و کۆنتڕۆڵکردنی نرخ کە بەهۆی زیادکردنی نرخی فه‌رمیی دۆلار بەرانبەر دیناری عیراقی دروست بووە، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە نێوان ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی سلێمانی و حکومەتی خۆجێی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
باس له‌وه‌شكراوه “لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى سلێمانى كه پارێزگارى و قائیمقامیه‌ت و ژوورى بازرگانیی و چاودێریی بازرگانیی و سه‌رۆكى لیژنه هاوبه‌شه‌كان و نوێنه‌رى ئاسایش و سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵێك بازرگان ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌بوون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “ئامانجی دروستکردنی هەماهەنگی زیاتر و رێکخستنەوەی بازاڕ و کۆنتڕۆڵکرنی نرخی خواردن و کاڵاو پێداویستیەکانه”.
هه‌روه‌ها “لیژنە هاوبەشەکان راسپێردراون بە بەردەوامی چاودێریی مەیدانی بازاڕ و مارکێتەکان و کۆگاکانی خۆراک بکەن، بۆ ئەوەی رێگریی تەواو بکەن لە هەر هەوڵێک بۆ قۆرغکاری یاخود بەرزکردنەوەی نرخی خواردن و پێداویستییە سەرەکییەکانی هاوڵاتییان”
ع