مەودا میدیا-
کەناڵ 12ی ئیسرائیل ئاشکرایکرد بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی پێشنیازى بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کردووە هێرشەکان بۆ سەر ئێران دەستپێبکاتەوە.
کەناڵ 12ی ئیسرائیل بڵاویکردەوە “بنیامین ناتانیاهۆ، ب ەردەوامە لە چاودێریکردنی جموجۆڵەکانی ئێران و گفتوگۆکان لەگەڵ لایەنی ئەمەریکی بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسە سەربازییەکان دژی ئێران، لە کاتێکدا ئێران سەرقاڵی بنیادنانەوەی دامەزراوە مووشەکییەکانە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تائێستا هەڵوێستی کۆتایی ئەمەریکا سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هێرشەکان ئاشکرا نەکراوە، بەڵام هەماهەنگییە ئەمنیی و هەواڵگرییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بەرزترین ئاستدایە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێک یان پێشهاتێکی کتوپڕ لەلایەن ئێرانەوە”.
ب ح