مەودا میدیا-
حکومەت و بانکی ناوەندیی عیراق سەبارەت بە هەنگاوەکانی کۆنترۆڵکردنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو و دابەزاندنی نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی ناوخۆدا کۆبوونەوە.
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگەیاند ” ئەم هەنگاوە پشت بە یەدەگێکی دارایی پێویست و مسۆگەر لە بانکی ناوەندیی دەبەستێت، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ دابینکردنی پارەی بازرگانی دەرەکی و پێداویستییەکانی هاوردەکردن بە شێوەیەکی ئاسان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “حکومەت و بانکی ناوەندیی رێککەوتوون لە رێگەی پلانێکەوە نرخی دۆلار لە بازاڕی ڕەش لە (هەزار و 550 دینار)دا جێگیر بکەن، هەروەها دۆلاری پێویست بۆ حەواڵەکان لەسەر بنەمای نرخی پێشوو بۆ راییکردن و جێبەجێکردنی پابەندبوونە داراییەکان دابینکراوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی 23هەمینی خۆیدا بڕیاریداوە بە بەخشینی ماددە خۆراکییەکان و دەرمانە هاوردەکراوەکان لە رسوماتی گومرگی، کە ئەم بڕیارەش لە 7ی تشرینی یەکەمی 2026وە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.
ب ح