مهودا میدیا-
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق، ئامارەکانی لەسەر ئاستی پارێزگاكانى عیراق، جگه له ههرێم، تایبەت بە ژمارەی هاوسەرگیریی و جیابوونەوەى مانگانە بڵاوكردهوه.
بهپێى ئامارهكان، له ماوهى نۆ مانگى ئهمساڵ، 238 هەزار و 299 حاڵەتی هاوسەرگیری تۆمارکراو، بەرزترین ئاستی هاوسەرگیریی بە رێژەی (14.9%) لە مانگی ئەیلول تۆمارکراوە.
ههروهها، هاوکات زۆرترین هاوسەرگیریی بە رێژەی 14% لە سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغداد/ رەسافە تۆمار کراوە، کەمترین هاوسەرگیریی بە رێژەی 7.7% لە مانگی تەموزدا بووە، کەمترین رێژەی هاوسەرگیریی بە رێژەی 2.4% لە پارێزگای موسەننا بووە.
باس لهوهشكراوه “لە کاتێکدا 54 هەزار و 800 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە، بەرزترین ئاستی جیابوونەوە بە رێژەی 12.3% لە مانگی ئەیلول تۆمارکراوە، هاوکات زۆرترین جیابوونەوە بە رێژەی 21.2% لە سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغداد/ رەسافە تۆمار کراوە، کەمترین جیابوونەوە بە رێژەی 9.3% لە مانگی ئازاردا، کەمترین رێژەی جیابوونەوە بە رێژەی 1.9% لە پارێزگای واست بووە.
ع