عیراق بەرهەمی رۆژانەی نەوتی كەركوك دەگەیەنێتە 450 هەزار بەرمیل

مەودا میدیا-
باسم محەممەد، وەزیری نەوتی عیراق جەختی كردەوە “پڕۆژەی پەرەپێدانی چوار كێڵگە نەوتییەكەی كەركووك بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای بەریتانیی (BP)، ئامانجی ئەوەیە بەرهەمی نەوتی رۆژانەی پارێزگاكە بگەیەنێتە 450 هەزار بەرمیل لەگەڵ دابینكردنی 500 ملیۆن پێ سێجای بەرهەمی گاز “.

وەزیری نەوتی عیراق وتیشی “گفتوگۆ لەگەڵ سێ كۆمپانیای نەوتی جیهانیی ئەمەریكیدا دەكرێت بۆ گەیشتن بە قۆناغی گرێبەستی كۆتایی و پێشینەش لە دەرفەتەكانی كاردا بۆ دانیشتووانی پارێزگای كەركووك دەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد “پڕۆژەی پەرەپێدانی چوار كێڵگەكەی كەركووك لەگەڵ كۆمپانیای بەریتانیی (BP) یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكان، چونكە گرێبەستەكە واژۆ كراوە و خراوەتە كارەوە و كارەكان لە كۆمپانیاكانی نەوتی باكوور و غازی باكوورەوە گواستراونەتەوە بۆ دەستەی هاوبەشی كاركردن لەو چوار كێڵگەیەدا”.

جەختی لەوەش كردەوە “پڕۆژەكە هەروەها دروستكردنی پڕۆژەی كۆمەڵایەتی بۆ خزمەتكردنی دانیشتووانی ناوچەكانی دەورووبەری كێڵگەكان لەخۆ دەگرێت”.
باسی لەوەش كرد “ئەم هەنگاوانە بەشدار دەبن لە بەدیهێنانی وەرچەرخانێكی ئابوری لە پارێزگای كەركووكدا، لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی دەوڵەتدا كە ئامانجیان پێشخستنی پیشەسازیی نەوت و بەهێزكردنی پێگەی عیراقە لە نێوان وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتدا”.

سەبارەت بە پشكی پارێزگاكە لە دەرفەتەكانی كار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان، جەختی لەوە كردەوە “سەرجەم پڕۆژە پەیوەندیدارەكان بە پەرەپێدانی كێڵگەكانەوە لە ناو پارێزگای كەركووك ئەنجام دەدرێن و بۆ خزمەتكردنی دانیشتووانی ناوچەكانی دەوروبەریان دەبن كە پێشینە لە كارپێكردندا بۆ گەنجانی كەركووك دەبێت لە ئەندازیاران و تەكنیكارەكان و پسپۆڕییەكانی تر”.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان