پێگەی ئەلحوڕە: هەڵوێستی ئەمەریکا گۆڕانکاریی بەسەرداهاتووە

مەودا میدیا-

پێگەیەکی ئەمەریکی ئاشکرایکرد هەمان ئەو داوایانەی حکومەتی کاتیی سوریا لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)ی كرد، لەئێستادا بەغدا ئاڕاستەی هەرێمی كوردستانی كردووە و تۆم باراك، سەرپەرشتی دۆسیەی تێكەڵكردنی هەسەدەی كرد لە نزیکەوە چاودێریی دۆسیەی عیراقیش دەکات.

پێگەی ئەلحوڕەی ئەمەریکی رایگەیاند “دوای تێکەڵکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ناو دامەزراوەکانی دەوڵەتی سوریا و رادەستکردنی کێڵگە نەوتییەکان و دەروازە سنوورییەکان بە دیمەشق، لەئێستادا هەرێمی کوردستانی عیراقیش رووبەڕووی داواکاریی هاوشێوە بووەتەوە لەلایەن حکومەتەکەی عەلی زەیدییەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بڕیارەکانی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، بۆ گواستنەوەی بەڕێوەبردنی نەوت و دەروازە سنوورییەکانی هەرێم بۆ دەسەڵاتە فیدراڵییەکان، ترس و نیگەرانیی لە کوردستان دروست کردووە لە دووبارەبوونەوەی ئەزموونی سوریا، ئەمەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، پشتیوانیی خۆی بۆ هەنگاوەکانی زەیدی دەربڕی”.

ئەوەشی خستەڕوو “هەڵوێستی ئەمەریکا سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم گۆڕانکاریی بەسەرداهاتووە بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە سەرتاسەری عیراقدا، سەرەڕای ئەوەی تۆم باراک، نێردەی ئەمەریکا لە نزیکەوە چاودێریی دۆسییەکە دەکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان