مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت سپی بەسەر هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستاندا ئاشکرایکرد حکومەتی هەرێم هیچ هەنگاوێکی بۆ دابەشکردنی نەوت نەناوە و بەغداش هیچ بەڵێنێکی بە ناردنی نەوت بۆ هەرێم نەداوە.
جوانڕۆ محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند “لەئێستادا کاتی دابەشکردنی نەوتە بەسەر دانیشتووانی ناوچە شاخاوییەکاندا، بەڵام وەڵامی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم ئەوە بووە کا تائێستا هیچ وادەکیان دیاری نەکردووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “حکومەت هیچ پلانێکی بۆ ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتە کە تایبەتە بە دابینکردنی سووتەمەنی بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومی بۆ هاوڵاتییانی هەرێم نییە و نازانن نەوتەکەیان فرۆشتووەیان یان کۆگایان کردووە تاوەکو بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشی بکەن”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئەو نەتەی کە حکومەتی هەرێم بە نرخێکی کەم بە دەرەوەی دەفرۆشێت، هاوڵاتییان لە دەرەوە بیکڕن و هاوردەی هەرێمی کوردستانی بکەنەوە هەرزانتر دەکەوێت وەک ئەو نەوتەی لە ناوخۆدا دەیفرۆشن”.
ب ح