مەودا میدیا-
وتەبێژی سوپای پاسداران هەڕەشەی تووند لە ئەمەریکا و ئیسرائیل کرد و ئاشکرایکرد ئەگەر هێرشەکان بۆ سەر وڵاتەکەیان دەستپێبکاتەوە، جووەکانی ئیسرائیل دەربەدەری بیابانی سینای میسر دەکەن.
حسێن موحبی، وتەبێژی سوپای پاسداران رایگەیاند “هەر هێرشێک لەلایەن ئەمەریکا و ئسیرائیلەوە بکرێتەسەر ژێرخانەکانی وزەی وڵاتەکەیان، بە جیهانی نیشان دەدەن کە چی روودەدات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەر زیانێک بە ژێرخانەکانی وزەی ئێران بگات، بەخێرایی لەلایەن شارەزایان و پسپۆڕەکیانەوە چاک دەکرێنەوە، بەڵام لە بەرامنەردا خاکە داگیرکراوەکان دەکەنە زەوییەکی سووتاو و دانیشتووانەکانیان راپێچ و دەربەدەری بیابانی سینا دەکەن”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەفتەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “بۆ هێرشکردن سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران و کۆتایی هێنان بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە بە دایکی بۆمبەکان وێستگە و دامەزراوە سەربازییەکان بۆردومان دەکەن”.
ب ح