بافڵ جەلال تاڵەبانی و د.ئەیاد عەلاوی لە بەغدا کۆبوونەوە

مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ د.ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عیراق کۆبووەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی و د.ئەیاد عەلاوی دۆخی سیاسیی عیراق و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێیان تاوتوێ کرد و جختیان لە پێویستی بەردەوام بوونی هەوڵەکان بۆ سەرخستنی لێکتێگەیشتنەکان بۆ گەیشتن بە حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار کردەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ستایشی ئەزموونی دەوڵەمەند و تێکۆشانی د.ئەیاد عەلاوی دژی بە دیکتاتۆریەت و رۆڵی لە بنیادنانەوەی عیراقی نوێ کرد و رایگەیاند “د.ئەیاد عەلاوی یەکێکە لە تێکۆشەرە دێرینەکان و هاوڕێی سەرۆک مام جەلال-ە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان