مەودا میدیا-
سەرلهبەیانی ئەمڕۆ لەنزیک شاری خەلیل لە کەناری رۆژئاوا چەکدارێک دەستڕێژی گوللەی لە چەند سەربازێکی ئیسرائیلی کرد و بەهۆیەوە شەش سەرباز برینداربوون کە دۆخی تەندرووستی دووانیان جێگیر نییە.
ئیتامار بن غەفیر، وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل رایگەیاند “دەبێت دەسەڵاتی فەڵەستینی هەڵبوەشێندرێتەوە و چەک دابماڵرێت، پێویستە پێش دووبارەبوونەوەی سیناریۆکانی رابردوو هەنگاوی بەپەلە بنرێت”.
لای خۆیەوە، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند “هێزەکانیان دوو چەکداریان لە شوێنی رووداوەکە کوشتووە و بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە، گەمارۆیەکی تووندی ئەمنیان بەسەر شاری خەلیل و گوندەکانی دەوروبەریدا سەپاندووە”.
ب ح